په‌یمانگه‌ ی ته‌كنیكی نۆبل

په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی نوبڵی تایبه‌ت بوار ده‌ره‌خسێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌ یه‌كێك له‌و نۆ به‌شه ی كه‌ په‌یمانگه‌ پێك دێنی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ، وه‌ ئه‌م به‌شه‌ زانستیانه‌ به‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كانى خویندن دابین ده‌كه‌ن كه‌ زۆر گرنگ و پێویستن له‌ بواره‌كانی خویندن ، وه‌ ئامانج لێی ئاشناكردنی ده‌رچوانه‌ به‌ زانسته‌كانی ئه‌و بواره‌ی كه‌ تێیدا ده‌خوێنێنن و دروستكردنی شاره‌زایی پراكتیكی به‌ ده‌ستهاتوو له‌ تاقیكردنه‌وه‌ كرداریه‌كان دا وه‌ ئاماده‌كردنی به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بگونجیت له ‌گه‌ڵ پیویستیه‌كانی بازاڕی كار له‌م سه‌رده‌مه‌. په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی نوبڵی تایبه‌ت ده‌كه‌وێته‌ شاری هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌ریمی كوردستانی عیراق ، وه‌ له‌ ساڵی 2014 دامه‌ زراوه‌ به‌ ناونیشانی په‌یمانگه‌ی هه‌ولێر بۆ نه‌وت ، له‌ ساڵی 2017 په‌یمانگه‌ فراوان كرا و ناونرا (په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی نوبلی تایبه‌ت ) ، وه‌ ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ ژینگه‌یه‌كی خۆیندی سه‌رده‌می دابین ده‌كات و هوڵه‌كانی خویندن ئاماده‌كران به‌ سیسته‌میكی ته‌كنیكی جوراوجوری ده‌نگی و وێنه‌یی ، جگه‌ له‌وه‌ هه‌ر به‌شیك تاقیگه‌ وشوینی به‌رهه‌م هێنانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ ، به‌ كۆی گشتی دوانزه‌ تاقیگه‌ی هه‌یه‌ كه‌ دابین كراوه‌ به‌ ئامێری سه‌رده‌می و به‌پێی پێویستی هه‌ر بابه‌تیك بو ئه‌وه‌ی كرداری پراكتیكی په‌یوه‌ند به‌هه‌ر بابه‌تێك ئه‌نجام بدریت. په‌یمانگه‌ی نۆبل دوو یاریگه‌ی تایبه‌ت له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ هه‌موو چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانی تیا ئه‌نجامده‌درێت وه‌ دوو پاركی وه‌ستانی ئۆتومبیل وه‌ كافتیریا وه‌ فۆتۆكۆپی وه‌ چیمه‌نی جۆراجۆری له‌خۆ ده‌گرێت.

به‌شه‌كان:

به‌شى ته‌كنه‌لۆژياى هه‌ڵكه‌ندن به‌ يه‌كیك له‌كۆڵه‌گه‌ سه‌ره‌كيه‌كانى پيشه‌سازى نه‌وت هه‌ژمارده‌كريت له‌ جيهان. چونكه‌ پيشه‌سازى نه‌وت سه‌ره‌تا به‌گه‌ران به‌دواى نه‌وت وه‌ دواتر هه‌ڵكه‌ندن, دواى ئه‌مه‌ش ده‌رهينان وه‌ به‌رهه‌م هینانى نه‌وت ئه‌وجا پاڵاوتن و به‌بازارِكردن ده‌ست پیده‌كات. هه‌ربۆيه‌ گرنگه‌ و پیويسته‌ كه‌ قوتابى رِابهینرێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ى گه‌رِان به‌دواى نه‌وت و هه‌ڵكه‌ندنى بيره ‌نه‌وتيه‌كان له ‌ڕیگاى به‌شیكى تايبه‌ت وه‌ به‌ بڕوانامه‌ى باوه‌ڕپیكراوی تايبه‌ت كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ بتوانیت له‌ بازاڕى كار شوینیكى شايسته ‌وه‌ گونجاو پڕبكاته‌وه‌ له‌ داهاتوودا. (زانیاری زیادتر..)

گرینگى ئەم بەشە لە وەدایە کەوا باس لە بەرەو پێش چوونى نەوت و کارلێکە کیمیاویەکان دەکات هەروەها لەگەل بەرهەمەکانى پاڵاوتنى نەوت ، قوتابیانمان بەشێوەیەکى پراکتیکى و تیورى مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت وە فێردەکرێن چۆنیەتى جیاکردنەوەى بەرهەمەکانى نەوت بکەن، لایەنى پراکتیکى گرینگى تەواوى پێ دەدرێت .دەرچووانمان بڕوانامەى دبلۆمیان پێ دەبەخشرێت لەبوارى پاڵاوتنى نەوت و تەکنیکى گاز بۆ دوو ساڵى ئەکادیمیى. (زانیاری زیادتر..)

به‌شی رووپێوی هه‌لده‌ستێت به‌ فێركردنی ته‌كنیكی و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی به‌كارهاتوو بؤ هه‌ژماركردنی كاری نه‌خشه‌كان به‌ پشت به‌ستن به‌ بنه‌ما بیركاریه‌كان و ته‌كنیكیه‌كان و به‌كارهێنانی ئامیری تایبه‌ت به‌وكارانه‌ ، رووپیوه‌كان رولیكی زور گرنگیان هه‌یه‌ له‌ كرداری پیشكه‌وتنی خاكه‌كان له‌ قوناغی پلان دانان و دیزاین كردن بو پارچه‌كردنی زه‌ویه‌كان بو قوناغی بنیاتنانی كوتایی ، و ئه‌مانه‌ش له‌ خوده‌گریت وه‌كو رێگاكان و به‌نداوه‌كان و باڵه‌خانه‌كان و هیتر ، رووپێوه‌كان یه‌كه‌م كه‌سن كه‌ ئاماده‌ده‌بن له‌ شوێنی دروستكردنی باڵه‌خانه‌، و ئه‌م به‌شه‌ بڕوانامه‌ی دبلؤم له‌ بواری رووپێوی پیشكه‌ش به‌ قوتابیان ده‌كات دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵی خوێندن. (زانیاری زیادتر..)

پەیامی بەشی ژمێریاری بریتیە لە بەشداریكردنی چالاكانه لە دروستكردنی سەرمایەی بیری گەشەكردن و شابيككردني لێهاتنی پیشەیی لە بوارەكانی ژمێریای سەردەم بۆ وەڵامدانەوەی داواكاریەكانی بازاڕی ناوخۆیی , و خزمەتكردنی مەسەلەكانی پەرەپێدان و چارەسەركردنی كێشەكانی , لەگەڵ بەردەوام بوون لە بەرزكردنەوەی ئاستی دەست كەوتو لەخوێندن و دەرەنجامەكانی پرۆسەی فێركردن و چالاكیە توێژینەوەییەكان ,بە پێی پێوەری باشی خۆجێیی و جیهانی. ، وه‌ له‌‌م به‌شه‌ بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌ بواری ژمێریاری پێشكه‌ش به‌ قوتابیان ده‌كرێت دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵی خوێندن. (زانیاری زیادتر..)

ئامانجي ئه‌م به‌شه بريتيه له ئاماده‌ كردني كادري ناوه‌ندي پسپوڕ وه‌ زانستي له زانسته‌كاني به‌ڕێوه‌بردني كار له كۆمپانيا وه‌ دامه‌زراوه‌كان له هه‌ردوو كه‌رتي تايبه‌ت وه‌ گشتي ، وه‌ ئه‌و قوتابيانه شێوازه‌كاني به‌ڕيوه‌بردني سه‌رده‌ميانه و كرداره‌كاني كومپيوته‌ر وه‌ زانستي بڕيه‌كان و ئابووري وه‌ ياسا وه‌ كاره‌كان ده‌خوێنن ، وه‌ ئه‌م به‌شه بڕوانامه‌ي دبلوم له بواري كارگێڕي پێشكه‌ش به قوتابيان ده‌كرێت دوای ته‌واوكردني دوو ساڵي خوێندن.  (زانیاری زیادتر..)

به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هه‌وڵ ده‌دات تا بتوانی كادیری ته‌كنیكال و به‌توانا بۆ بازاری كار ئاماده‌ بكات. له‌ سالی یه‌كه‌می خویندن قوتابیان ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خۆینن: بنه‌ماكانی پروگرامی كۆمپیوته‌ر، معماری كۆمپیوته‌ر، تۆری كۆمپیوته‌ر، بنه‌ماكانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، زمانی ئینگلیزی. له‌ ساڵی دووه‌می خۆیندن قوتابیان ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنن: پرۆگرام سازی پێشكه‌وتوو، پروگرام سازی مالپه‌ری ئه‌نته‌رنێت، پرۆگرامی مه‌ڵتی میدیای، پاراستنی زانیاری، داتابه‌یس. بۆ به‌هێز كردن و گه‌شه‌دان به‌ توانایی قوتابیان كۆمه‌لێك پرۆژه‌ی پراكتیكی به‌ریوه‌ ده‌چێت. ماوه‌ی خویندن له په‌مانگاكه‌مان دوو ساله‌ و له‌ كۆتاییدا بروانامه‌ی دبلوم به‌ قوتابیان ده‌به‌خشرێت. (زانیاری زیادتر..)

به‌شى زمانى به‌شى زمانى ئينگليزى له‌ په‌يمانگه‌ى نۆبڵ گرينگى ده‌دات به‌ فێركردنى زمانى ئينگليزى به‌شێوه‌يه‌كى گشتى , وه‌كو خوێندنه‌وه‌ , نوسين, گوئ گرتن, قسه‌كردن. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه‌ خوێندنى چوارچێوه‌كانى زمانى وه‌كو ووشه‌و مانا, ڕێزمان له‌گه‌ل كه‌لتورى زمانى ئينگليزى پێشكه‌ش به‌ قوتابيان ده‌كات. ئامانجى ئه‌م به‌شه‌ به‌خشينى برِوانامه‌ى دبلۆم له‌ زمانى ئينگليزى بۆ قوتابيانى ناوخۆو بيانى له‌ ماوه‌ى خوێندنى دوو ساڵ, ئه‌م بروانامه‌يه‌ باوه‌ر پێكراوه‌ له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. قوتابيانى ده‌رچوى ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانن وه‌كو مامۆستاى ئينگليزى ياخود وه‌كو وه‌رگێر له‌ كۆمپانياو رێكخراوه‌ ناوخۆو بيانيه‌كان كاربكه‌ن. (زانیاری زیادتر..)

Newly established department (2017/2018). Description will be added soon.

دەرمانسازى بريتى يە لە زانست و تەكنيكى درووستكردنى دەرمان، وەهەروەها لايەنێكى تەندروستى يە كە زانستى تەندروستى دةبەستيتەوە بە زانستى ماددە كيميايەكان وە ئامانج تێيدا بريتى يە لە دڵنيابوون لە سەلامەتى و چۆنيەتى بەكارهێناني دەرمانانەكان.
بەشى دەرمانسازى لە ساڵى 2017 دامەزراوە وە ئامانج تێيدا بريتى يە لە پڕكردنەوەى پێداويستيەكانى وەزارەتى تەندروستى لە ستافى ياريدەدەرى تەكنيكارى دەرمانساز. پاش تەواوبوونى ساڵى خوێندن لە لايەن قوتابيانى ئەم بەشة بڕوانامه‌ی دبلۆم له‌ بواری دەرمانسازی پیشكه‌ش به‌ قوتابیان ده‌كات دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵی خوێندن، قوتابيان تواناي كاركردنيان هەيە لە بوارەكانى دروستكردنى دەرمان، بەكارتوونكردن، چۆنيەتى گواستەوەى دەرمان و دابەشكردنيان وە هەروەها كاركردنيان لە دەرمانخانەكان. هەڵبەتە دەرچوانى ئەم بەشە توانای ناسينەوەى گشت دەرمانةكانيان هەيە ،وە هەروەها دەرچوانى ئەم بەشە توانای ئامادەكردنى پێكهاتەی پزيشكيان دەبێت كە تەنانەت ئەگەر پێكهاتەكە بريتى بێت لە تێكەڵكردنى زياتر لە دوو دەرمان. لە پوختەى پەيامەكەش دەتوانين بڵێين كە دەرچوانى ئەم بەشە شارەزايی تەواويان دەبێت لەسەر كارە پڕاكتيكيەكانى پڕۆسەى دروستكردنى دەرمان لە پيشەسازى ئەگەر بێت و قوتابيان بخوازن لة داهاتوودا كاربكةن لة م بوارەدا.  (زانیاری زیادتر..)

رووداوه‌ نوێه‌كانی په‌یمانگه‌ی نۆبڵ

رووداوگشتیه‌كان

فه‌یسبوك و پۆسته‌كانمان

په‌یمانگه‌ ی نۆبل په‌یج

[custom-facebook-feed]