تۆمار:

Wasfy Ismail

وصفي اسماعيل

Registration Manager

 

یەکەى تۆمارى پەیمانگە

  • یەکەى تۆمار بە یەکێک لە گرینگترین یەکەکانى پەیمانگە دادەنرێت (قوتابیان/خوێندکاران) پێوەى دەبەسترێنەوە لە سەرەتای وەرگرتنیان لە پەیمانگە تا ئەو کاتەى لە پەیمانگە دەردەچێت، دواى دەرچوونیش دەرچووان بەردەوام پەیوەندى بە تۆمار دەمێنێت. سەرەتا (قوتابیان/خوێندکاران) سەردانى تۆمارى پەیمانگە دەکات کاتێک دەیەوێت لە پەیمانگە بخوێنێت لەم یەکەیە مامەلەکەى ووردبینى دەکرێت بۆ ئەوەى بزانرێت تا چەند مەرجەکانى وەرگرتنى تێدایە و هەر لەم بەشە (قوتابیان/خوێندکاران) مامەلەکانى وەرگرتنى تەواو دەکات ئەگەر هاتوو مەرجەکانى وەرگرتنى تێدا بوو کە ئەم مەرجانەش لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دادەنرێت.

 

  • فەرمانبەرانى تۆمار خزمەتگوزارى خێرا بە باشترین جۆر و شێوە پێشکەش بە (قوتابیان/خوێندکاران) دەکەن لەکاتى وەرگرتنى (قوتابیان/خوێندکاران) و ئاسانکاریان بۆ دەکەن.

 

  • یەکەى تۆمار بە درێژایی ماوەى خوێندنى (قوتابیان/خوێندکاران) هەڵدەستى بە دەرکردنى سەرجەم ئەو نوسراو و فەرمان کارگێریانەى تایبەتە بە (قوتابیان/خوێندکاران) بە هەماهەنگى لەگەڵ بەشە زانستیەکانى پەیمانگە وە یەکەى تۆمار بەردەوام نوێکارى دەکات لە زانیاریەکانى (قوتابیان/خوێندکاران) وە فەرمانەکانى بە کەوتوو هەژمارکردنى (قوتابیان/خوێندکاران) بەهۆى نەهاتن و سرینەوەى ناوى (قوتابیان/خوێندکاران) و پشتگیرى بەردەوام بوون لە خوێندن دەردەکات وە پشتگیرى دەرچوون و بروانامەى دەرچوون دەدات بەو (قوتابیان/خوێندکاران) دەرچوون و خوێندنیان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە.

 

  • یەکەى تۆمار دۆسیەى سەرجەم (قوتابیان/خوێندکاران) لاى خۆى رێک دەخات و هەڵى دەگرێت کە سەرجەم زانیاریەکان و وردەکاریەکانى (قوتابیان/خوێندکاران) ى تێدایە وەک (ناوى سیانى، شوێنى دانیشتن، ژمارەى مۆبایل، نمرەى قوتابی، فەرمانى وەرگرتنى قوتابی، هتد…) ئەم زانیاریانە بە شێوەى هارد کۆپی و سۆفت کۆپی هەلدەگیرێت.
  • یەکەى تۆمار لەگەڵ سەرجەم بەشەکانى پەیمانگە کاردەکات وەک (بەشە زانستیەکان و کارگێرى و ژمێریارى و نوسینگەى راگر و جێگرى راگر) لەگەڵ ئەوانەش پەیوەندى راستەوخۆى هەیە لەگەڵ (قوتابیان/خوێندکاران) لەکاتى پێویست.

 

  • یەکەى تۆمار هەڵدەستێت بە درووستکردنى ناسنامە بۆ (قوتابیان/خوێندکاران)ى سەرجەم بەشکان.

 

  • یەکەى تۆمار چاودێرى و بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو نوسراوانە دەکات کە لە ناوەوە و دەرەوەى پەیمانگە دێت یاخود لە پەیمانگە دەردەچێت کە تایبەتە بە (قوتابیان/خوێندکاران) وە پێویستە سەرجەم ئەو نوسراوانەى پەیوەندیان بە (قوتابیان/خوێندکاران) هەیە بگات بە یەکەى تۆمار بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست.

وصفی اسماعیل جمیل
بەڕێوەبەرى تۆمار